ماهان ڕه‌حیمی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: له‌مڕۆ شمه‌وه به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌رده‌کانی نێو هه‌وا، هه‌وای پارێزگای کوردستان ۲.۵ به‌رانبه‌ری ئاسته ستاندارده‌کانی جیهان پیس بووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ئێمه به‌رده‌وام چۆنیه‌تی و دۆخی که‌ش و هه‌وا پێوانه ده‌که‌ین تاکوو خه‌ڵکی دڵنیا ببنه‌وه که ئایا هاتنه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆش و پیره‌کان باشه یان نا.
ڕه‌حیمی وتی: ماوه‌یه‌که که که‌ش و هه‌وای کوردستان پیسه و چه‌ند پله‌یه‌کی ته‌مه‌نی و نه‌خۆشه‌کان ده‌بێت خۆیانی لێ به‌دوور بگرن و ئه‌مه‌ش له‌م ماوه‌دا هه‌رچی ڕۆژه بووه.
ئه‌و زیادی کرد: به‌و پێیه‌ی که له دوو شاری سنه و سه‌قز ئامێری پێوانینی پیس بوونی که‌ش و هه‌وا هه‌یه، ده‌توانین ئاماره‌کانی ئه‌م دوو شاره به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌کانی کوردستاندا دابه‌ش بکه‌ین.
سه‌رۆکی به‌شی تاقی کردنه‌وه‌کانی ئیداره‌ی ژینگه‌ی کوردستان درێژه‌ی دا: دۆخی که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و ئیسه به گشتی باش نییه، چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که خه‌ڵکی پارێزگاکه به ئۆتۆمبیلی خۆیان له ناو شاره‌کاندا هاتووچوو نه‌که‌ن تاکوو دۆخی که‌ش و هه‌وا جارێکی دیکه خاوێن ببێته‌وه.
Your Comment