بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ئەمریکایی (MS NOW)، سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: ڕێککەوتن بردنەوە-بردنەوەی بۆ ئێمە تەواوە ڕوونە؛ ئەمریکا دەبێ دڵنیا بێت لە ئاشتیخوازانەبوونی پلانی ئەتۆمیی ئێران و لە بەرامبەردا، گەمارۆکان بە شێوەیەکی تەواو کارا هەڵوەشێنەوە.
وتیشی: ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک ئامادەیە و گەیشتن بە ڕێککەوتن دژوار نییە، بەو مەرجەی ڕێککەوتنەکە دادپەروەرانە و بەپێی بەرژەوەندیی بەرامبەر بێت. ئەزموونی دوو دەیەی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە ڕێککە مومکینە، بەڵام تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزی بەرامبەرەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پاشهاتی نەگریس و کارەساتباری شەڕی سەربازی بۆ ناوچە هوشداری دا و جەختی کرد: بژێرەی سەربازی نەک یارمەتیی پرسەکە نادات، بەڵکوو پاشهاتی کارەساتباری بۆ ناوچە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدواوە دەبێت. ناوچە ئێمە زیاتر لەوە تاقەتی شەڕوشووری نەماوە و دیپلۆماسی تاقە ڕێگەی ژیرانە و بەرپرسانەی بەردەمە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران لیستی دروستی قوربانیان ڕووداوەکانی ئەمدواییەی بڵاو کردۆتەوە و ئەگەر کەسێک ئیدعای کوژراوی زیاتر دەکات، بیسەلمێنێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ئەمریکایی (MS NOW)، سەبارەت بە بشێوی و ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردووی ئێران، ڕایگەیاند: لە 28ی دیسامبێر تا 7ی ژانڤیە، خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە دەستی پێکرد و دەوڵەت بە نرمونیانی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کردن و بگرە گوێبیستی داواکاریی زۆربەی خۆپیشاندەران بوو، بەڵام لە ڕۆژانی 8 تا 10ی ژانڤیە، هەلومەرجەکە گۆڕا و ئێمە بەرەوڕووی ئۆپەراسیۆنێکی تەواو پلان بۆ داڕێژراوە بووین و هێزی چەکداری هاتنە مەیدان و تەقەیان لە پۆلیس کرد و سامانە گشتییەکانیان ئاگر دا و هەڵسوکەوتی توندئاژۆیانە و ڕێکخراوەیان گرتە بەر.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی 200 کەس لە هێزەکانی پۆلیس و هێزی ئەمنی لەو ئاژاوەیەدا، ڕاشیگەیاند: ڕێژەی فەرمیی کوژراوانی ئەو ڕووداوانە 3117 کەسە و پاگەندەی کوژرانی 30 هەزار کەس تەواو درۆیە و ئەگەر کەسێک ئیدعای کوژراوی زیاتر دەکات، دەبێ بە زیادکردنی ناوی کەسێک بەو لیستە بیسەلمێنێت؛ کارێک کە تا ئێستا نەکراوە!
Your Comment