بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕەنسا، ئیتالیا و ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە سووریا بەڕێوە دەبەن.
بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بڕیارە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕەنسا، ئیتالیا و ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ئەم هەفتەیە لە بەرلین کۆدەبنەوە و لە سەر ڕێگەچارەکانی قەیرانی سووریا وتووێژ دەکەن.
سەرچاوەیەکی نێزیک بە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی تاگس شپیگێلی وت کە بە دوای وەستانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا، ئەلمانیا دەیەوێت بە بەڕێوەبردنی ئاوەها کۆبوونەوەیەک پێشنیارەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لێک بدرێنەوە و لەم ڕێگایەوە ئەم قەیرانە لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر ببێت.
Your Comment