AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١١ ١٧:٤٩

کێشەی کورد و جۆلانی لە سەر چ بەشێکی شەڕڤانانی هەسەدەیە

کێشەی کورد و جۆلانی لە سەر چ بەشێکی شەڕڤانانی هەسەدەیە

پێشنیاری ئاوێتە بوونی 15 هەزار هێزی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا، لەلایەن دیمەشقەوە و داواکاری 60 هەزار کەسی ئەو هێزانە لەلایەن کوردەکانەوە، پێکهاتەی ئەرتەشی داهاتووی سووریای کردووەتە مەیدانی سەرەکی کێشەی سیاسی و ئەمنیەتی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی شەرع.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی کۆمەڵێک لە ڕاپۆرتە مەیدانیەکان، شیکاری مێدیایی و زانیاریە پشت ڕاست کراوەکان لەلایەن سەرچاوەیەکی سەربەخۆ تێوەگلاو بە دانوستانەکان ڕەوتی ئاوێتە بوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی دەوڵەتی کاتی کێشەی قووڵ و چەند رەهەندی زۆری بەر پێیە؛ درزگەلێک کە زیاتر لە کێشە تەکنیکیەکان بە چییەتی دەسەڵات، یەکسانی هێزەکان و داهاتووی سیستەمی ئەمنیەتی سووریا دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد گرێیان خواردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی گۆڤاری قودس ئەلعەرەبی و دیس ئیز بەیرووت، کێشەی سەرەکی لە بەردەم پرسی ئاوێتە بوونی دەیان هەزار هێزی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا ژمارەی ئەو هێزانەیە کە دیمەشق بە ئاوێتە بوونیان ڕێککەوتووە.

دوو شرۆڤەەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ئاماژەیان داوەتە سەر ئەو دوو بابەتە کە حکومەتی شەرع دەیەوێت ژمارەیەکی کەم لە ئەو هێزانە بباتە نێو پێکهاتەی سەربازی و ئەمنیەتی دەوڵەتەکەیەوە لە حاڵێکدا کوردەکان داکۆکی دەکەن کە ئەبێ زۆربەی هێزەکانیان لە ئەو دوو وەزارەتخانە ئاوێتە بنن و لە هەمان کاتیشدا، پێکهاتەی ئێستای خۆیان بپارێزن.

بە پێی زانیاریە پشت ڕاست کراوەکان، دیمەشق پێشنیاری داوە کە تەنیا نزیک بە 15 هەزار کەس لە هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سێ لەشکەری ناوچەیی لە پێکهاتەی ئەرتەش وەربگیردرێن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەیی هەسەدە خوازیاری ئاوێتە بوونی نزیک بە 60 بۆ 80 هەزار هێز بووە. لە ڕوانگەی هەسەدەوە، هەر جۆرە ئاوێتە بوونێکی ڕاستەقینە ئەبێ رەنگدانەوەی کێشی سەربازی و ڕۆڵی ئەو هێزانە لە شکستی داعش و کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەربڵاو لە سووریا بێت. لە بەرانبەردا، دەوڵەتی کاتی سووریا نیگەرانە کە وەرگرتنی هێزێکی ئاوەها گەورە، ئوەیش بە ئاستی پەروەردە و یەکگرتوویی بەرزەوە، هاوکێشەی دەسەڵات لە زیانی ئەرتەشی نوێی دیمەشق تێکبدات و لە کردەوەدا هێزە بە ئەمەگەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندەی لە پێکهاتەی نوێ ون بکات.

کێشەکان تەنیا لەسەر ژمارەی هێزەکان نییە. هەسەدە خوازیاری پاراستنی پێکهاتەی خۆی لە چوارچێوەی ئاوێتە بوونە؛ لەوانە پێکهێنانی یەکەی سەربەخۆ بۆ هێزی دژە تیرۆریزمی ئەو پێکهاتە کە وەکوو تەکنیکی ترین و پەروەردەکراوترین هێزی دژە تیرۆریزمی سووریا دەناسرێت و هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە. هەروەها هەسەدە لە سەر بە فەرمی ناساندی یەپەژە و پاراستنی ڕۆڵی ئەوان لە پێکهاتەی ئەمنیەتی داهاتوو جەخت دەکات. یەکێکی تر لە داواکاریەکانی ئەوان ، درێژەی کۆنترۆڵی ئاسایشی سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە؛ داواکاریەک کە لە ڕوانگەی دیمەشق و بەتایبەتگی ئەنقەرەوە، هێڵی سووری جیدی دێتە ئەژمار.

لە پاڵ پرسی سەربازی، کێشەی گرینگی دیکەش سەبارەت بە داهاتووی ناوەندە سڤیلەکانی ئیدارەی خۆسەر و شێوەی ئاوێتە بوونیان لە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی هەیە. دابەش کردنی داهاتی نەوتی و گازی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فرات کە بەشێکی گرینگ لە سەرچاوە داراییەکانی سووریا دەگرێتەوە، هێشتا یەکێک لە گرێیە سەرەکیەکانی دانوستانەکانە و تا ئێستا چوارچێوەیەکی ڕوونی بۆ پێشکەش نەکراوە.

بە گشتی، تێکەڵ کردنی داتاکان و ئاماری سێ سەرچاوەکە نیشانی دەدات کە کێشەی ئێستا لەسەر ئاوێتە بوونی هەسەدە بەس کێشەیەکی تەکنیکی یان ڕەقەمی نییە، بەڵکوو شەڕێکی سیاسی و ستراتیژیک لەسەر داهاتووی ئاسایشی سووریایە. هەر چەندە درزەکان هەر قووڵن و گوشارە ناوچەییەکان بەتایبەتی لەلایەن تورکیاوە، ڕێگاکەی دژوار کردووەتەوە، بەڵام هێنانە ئارای بژاردەی مامناوەند و نموونەی وردە وردەیی نیشانی دەدات کە کەشی سنووردار بۆ دانوستان و ئاشتی هەر هەیە؛ کەشێک کە چارەنووسی دەتوانێت داهاتووی سەقامگیری یان ناسەقامگیری سووریا لە دوای شەڕ بنووسێتەوە.

News ID 58094

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha