بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا، کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە دەزگای شاباکی ئەو ڕژێمە سەبارەت بە پەرەسەندنی سیخوڕی لە نێو زایۆنیەکان لە قازانجی ئێران هۆشداریی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شاباک ناچارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ زایۆنیەکانی دانیشتووی شاری بات یام هەڵکەوتوو لە باشووری تێلاڤیڤ پێوەندی بگرن هەتا سەبارەت بە لێکەوتە سیخوڕیەکان هۆشداریی بدات.
زویکا بروت شارەوانی ئەو ناوچە پاگەندەی کرد کە لە کاتی دەسپێکی شەڕەوە تا بە ئێستا هەوڵی زۆر دراوە بۆ ڕاکێشانی زایۆنیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئامانجی سیخوڕی بۆ ئێران. ناوبراو هۆشداریی دا: ئێرانیەکان گەییشتوونەتە بات یام و ئەوە گاڵەت نییە.
بروت ئاماژەی دایە سەر ڕاکێشانی سەربازانی پاشەکەوت و خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئەو ڕەوتە.
کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە هۆشداریی ڕاستەوخۆی شاباک سەبارەت بە پەرەسەندنی شەپۆلی سیخوڕی لە قازانجی ئێران لە نێوان ئیسرائیلیەکان هەواڵی دا.
News ID 57767
Your Comment