AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٦ ٢٠:٣٦

ڕێبەری باڵای ئێران: ڕژێمی زایۆنی 20 ساڵ پیلانی ڕشت شەڕ لەگەڵ ئێران بکا؛شکستیان هێنا

ڕێبەری باڵای ئێران: ڕژێمی زایۆنی 20 ساڵ پیلانی ڕشت شەڕ لەگەڵ ئێران بکا؛شکستیان هێنا

ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وتیان:ئەمریکا و ئیسڕائیڵ 20 ساڵ پیلانیان ڕشت شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن، هێرشیان کرد، لێیان درا و شکستیان هێنا و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کاتژمێر ئەمشەو پێنجشەممە ٦ی سەرماوەز، سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکانی وڵات و ناوچەکە و جیهان لەگەڵ خەڵکی ئێران قسە ڕاستەوخۆ قسەی کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشی یەکەمی قسەکانیاندا سەبارەت بە حەوتەی بەسیج لە ئێران وتیان: بەسیج بەشێکە لە سوپای پاسداران و گەنجانێکی لێهاتووی تێدایە کە لە کاتە هەستیارەکاندا گیان فیدای وڵات دەکەن و دەبێت لە نەوە یەک لە دوای یەکەکاندا بڕوات و بەردەوام بێت.

وتیشیان: ئەو خۆڕاگرییەی کە لە ئێران دامەزرا و گەشەی کرد، تەشەنەی کردووە و گەشەی کردووە و بوونی هەیە و دەبینیت کە ئەمڕۆ لە شەقامەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ئەوروپا و تەنانەت خودی ئەمریکاشدا دروشم بۆ پاڵپشتی بەرخۆدان دەڵێنەوە، دروشمی بە قازانجی بەرخۆدانی غەززە و بەرخۆدانی فەلەستین دەڵێنەوە. واتە ئەم گەشەکردنە مەزن و بەنرخە کە لە ئێرانەوە دەستی پێکرد، وردە وردە بە بەشێکی گەورەی جیهانی ئەمڕۆدا بڵاوبووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا ئاماژەیان بە پرسەکانی ناوچەکە دا و زیاتر وتیان: لە شەڕی دوانزە ڕۆژەدا نەتەوەی ئێران هەم ئەمریکا و هەم زایۆنیستەکانی تێکشکاند؛ بێ گومان. هاتن، خراپەیان کرد، لێیان درا و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە.واتە هیچ کام لە ئامانجەکانیان نەگەیشتن. وەک دەوترێت ڕژێمی زایۆنی بۆ ماوەی بیست ساڵ پلان و ئامادەکاری بۆ ئەم شەڕە کردبوو.

زیادیشیان کرد: یەکێتییەکی گشتی لە وڵاتدا دروست بوو کە پێویستە قەدری بزانرێت و بپارێزرێت. بەڵێ زیانمان بەرکەوت، گیانی ئازیزمان لەدەستچوو، گومانی تێدا نییە، باشە ئەمە سروشتی شەڕە. بەڵام کۆماری ئیسلامی نیشانیدا کە ناوەندی ئیرادە و دەسەڵاتە، دەتوانێت بڕیار بدات، دەتوانێت بەهێز بوەستێت و لەم و ئەو نەترسێت. ئەو زیانە ماددییەی کە بەر دوژمن کەوت زۆر زیاتر بوو لەو زیانە ماددیانەی کە بە وڵاتەکەمان گەشت. بێگومان ئێمەش زیانمان بەرکەوت، بەڵام ئەو کە هێرشەکەی دەستپێکرد، زیاتر لە ئێمە زیانی بەرکەوت.

ڕاشیانگەیاند کە لەم شەڕەدا ئەمریکا خەساری زۆری بەرکەوت. دوایین چەکە پێشکەوتووەکانی بەکارهێنا، ژێرئاوگەڕەکانی بەکارهێنا بەڵام نەیتوانی ئەوەی کە دەیەوێت بەدەستی بێنێت.ئەو دەیویست گەلی ئێران فریو بدات، گەلی ئێران بەدوای خۆیدا بکێشێنێت بەڵام بە پێچەوانە دەرچوو و گەلی ئێران یەکیان گرت.

ئەوەشیان وت کە ئەوان بە درۆ دەڵێن کە ئێران، لە ڕێگەی وڵاتێکی دیاریکراوەوە پەیامێکی بۆ ئەمریکا ناردووە، ئەمەش درۆیەکی تەواوە. بە دڵنیاییەوە شتێکی لەو جۆرە بوونی نەبووە. وە ئەمریکییەکان خیانەت لە هاوڕێکانی خۆیان دەکەن، واتە خیانەت لەو کەسانە دەکەن کە هاوڕێی خۆیانن.

News ID 57708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha