AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٥ ٠٩:٠٨

ئەنقەرە چۆن بەرەوڕووی پڕۆسەی ئاشتی دەبێتەوە؟

ئەنقەرە چۆن بەرەوڕووی پڕۆسەی ئاشتی دەبێتەوە؟

یەروان سەعید لە یادداشتێکی شرۆڤەیی کە بۆ ڕۆژنامەی نەیشنەڵ نووسیویەتی، دەڕوانێتە نەبوونی چوارچێوەیەکی ڕوون و جێ‌متمانە لە لایەن تورکیاوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، چەکدانان، گەڕانەوە و ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووریی هێزەکانی پەکەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی، پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) پاش بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانی‌کراوی پەکەکە، ئاگربڕی یەک‌لایەنەی ڕاگەیاند؛ هەنگاوێک کە بە دووەمین هەوڵی شلگێڕانە بۆ دەسپێکردنی ڕەوتی چارەسەریی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە پاش شکستی هەولەکانی 2013 تا 2015 دێتە ئەژمار. ئەگەرچی ئەمجارەیان تەرکیز خراوەتە سەر ناوەڕۆک و ئەنجامەکان، نەک نمایشدان و دانوستان لە بێدەنگی و بەدوور لە قرم‌وقاڵی میدیایی دەچیتە پێش تا ڕێخۆشکەر نەبێت بۆ دەستێوەردانی ئەکتەرانی تێکدەر و هاوکات دەوڵەتی تورکیاش، پێشنووسی یاسایی بۆ ساماندانی چەکدانان و گەڕانەوەی هێزەکانی پەکەکەی ئامادە کردووە کە ئەگەر بەپێی ڕیسای ڕوون و یەکدەنگی پەرلەمانی بچێتە پێش، دەتوانێ داکۆکیکاری کۆمەڵایەتی پێویست بۆ ڕەوتی ئاشتی بێت.

ئەم یاسایە کاتێک دەتوانێ کاریگەر بێت کە ڕۆڵەکان، حوکمەکان و میکانیزمە چاودێرییەکان ڕاشکاوانە و وردبینانە پێناسە بکرێن و دامودەزگایەکی سەربەخۆ بەرپرسی وەرگرتنی چەکەکان، داخستنی بنکەکان و ڕاستی‌وێژیی بەڵێنەکان لە ئەستۆ بگرێت. ئەزموونی وڵاتانی جۆراوجۆر نیشان دەدا کە تێپەڕین لە شەڕی چەکدارانە نەک گۆڕانێکی لەناکاو، بەڵکوو پڕۆسەیەکی درێژخایەن، ئاڵۆز و دانوستان‌تەورە کە تەنیا بە بوونی سێ پاژی گرینگ پاوەجێ دەمێنێتەوە: گەڕەنتی ئەمنیی ڕاستەقینە بۆ هێزەکانی پێشوو، بوارێکی ڕوون بۆ هانگاونانەوە ناو سیاسەتی یاسایی و دەرفەتگەلی ئابووریی جێی متمانە کە جێگرەوەی تۆڕەکانی سەردەمی شەڕ بێت. نەبوونی هەر کام لەو بژێرانە، بوار بۆ جیابوونەوە، گەڕانەوە بەرەو توندوتیژی یان ڕووخان بەرەو ئابووریی نایاسایی دڕەخسێنێت.

بۆ ئەوەی هەوڵە نوێیەکانی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە چارەنووسێکی جیاوازی لە ڕابردوو هەبێت، یاسای پێشنیاری دەبێ سێ گەڕەنستی سەرەکی ئاراستە بکات: یەکەم، پاڵپشتیی دەوڵەتی ڕوون بۆ پێشگری لە تۆڵەکردنەوە، توندوتیژیی گرووپگەلی سەرپێچکار یان گۆڕانی هاوکاری بۆ داندپێدانانی زۆرەملێیانە؛ دووەم، دیاریکردنی وردبینانەی پێگەی یاسایی هێزە پێشووەکانی پەکەکە و گۆڕینی دۆخی ئەوان بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی بە پێناسەیەکی ڕوون لەبارەی پەرژینی پێوشوێن‌گرتنی یاسایی و دادگایی؛ و سێهەم، دیاری‌کردنی پلانی راستەقینە بۆ ئاوێتەکاریی ئابوورییەکی پشتئەستوور بە ڕەخساندنی هەلی کاری پاوەجێ کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە بازاڕی کارەوە هەبێت، نەک یارمەتیگەلێکی ماڵیی کورتخایەن یان کەمپی جوداکراوە.

قۆناغی گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگا دەبێ هەر لە سەرەتاوە وردبینانە داڕێژرێت. زۆربەی هێزەکانی پکەکە ساڵانێک لە ڕاهێنانی فەرمی و ڕەوتی بازاڕ کار بەدوور بوونە و بەبێ پاڵپشتیی سەرەتایی، مومکین نییە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی مەدەنی. ئەو کەسانە پێویستیان بە بەڵگەی ناسنامەیی ڕەوا، پشکنینی پزشکی، ڕاهێنانی یاسایی، یارمەتی ماڵی سەرەتایی و لە هەمووان گرینگتر، بەهرەمەندیی خێرا لە پەروەردە و خوێندن، ڕاهێنانی پڕۆفێشناڵ یان دەرفەتی کاریان هەیە. ئەزموونی ئاشتی کۆلۆمبیا نیشانی داوە کە هەرەوەزییەکانی بەرهەم‌هێنان و پلانەکانی فێرکاری کاتێک سەرکەوتوو دەبن کە پاڵپشتی تەکنیکی، ماڵی و بازاڕی دەستبەرکراو بوونی هەبێت. بەوەشەوە کوشتنی هێزە پێشووەکانی فارک لە ناوچەیەکی بەری لە ئاسایش بیرهێنەرەوەی ئەو ڕاستییەن کە هیچ داهاتێک بەبێ پاراستن سەقامگیر نابێت. هەر بۆیە تورکیاش دەبێ لە بەشە سەرکەوتووەکانی ئەو ئەزموونە بەهرە وەربگرێت و لە نێوان "ئاسایش" و "دەرفەتی ئابووری"دا هیچکات مامەڵە نەکات.

ڕاپەڕاندنی قۆناغی گواستنەوە پێویستی بە کردنەوەی ناوەندگەلی وەرگرتنی کورتخایەنە؛ شوێنێک کە هەڵسەنگاندنی سەواد و لێهاتوویی، پشکنینی تەندروستی، ڕاوێژی یاسایی و هاوسەنگی پیشەیی لە هەمان سەرەتادا ئەنجام بدرێت. شارەوانییەکان دەبێ ئامادەی پێشوازی لە کەسانی فەڕانەوە بن تا هێزی پۆلیس بتوانێ ئاسایشیان دابین بکات. ئاوێتەبوونی سەرکەوتووانە کاتێک وەدی دێت کە وێڕای ڕێز و کەرامت بێت. لە ناوچە کوردییەکانی تورکیادا دەفرایەتیگەلێکی بەرچاو لە کەرتەکانی وەک پیشەسازیی خوراکی و کشتوکاڵ، چێکردنی خانوبەرە، وزەی بووژاوە، پڕۆژەگەلی ئاوداشتن، دارستان، خزمەتی شاری و لۆجێستیکی هەیە و زۆربەی کەسانی گەڕاوە دەتوانن لەو بەشانەدا دامەزرێن و ئەوانی مەیلی کارسازییان هەیە، دەبێ ڕاهێنانی پسپۆڕانە و تێچووی پێویستی جێبەجێ‌کردنی ئایدیاکانیان پێ بدرێت. تا مەودای نێوان چەکدانان و یەکەمین داهات کەمتر بێت، ئەگەری پەنابردنە بەر چالاکی نایاسایی کەمتر دەبێت.

News ID 57655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha