بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، هەواڵێک سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان بڵاو کراوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، فالح ئەلفەیاز، بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی، مەسعود بارزانی، بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگادار کردەوە کە هێزە فیدراڵییەکان ناوچە جیاجیاکان تا هێڵی سەوز کۆنترۆڵ دەکەن.
به پێی ئەم ڕاپۆرته هێزه فیدراڵییەکانی عێراق به ڕپرسیارێتی ئاسایشی سنووره کان له گەڵ وڵاتانی دراوسێ له ئەستۆ دەگرن.
هاوکات پێشبینیش دەکرێت ئەو هێزانە لە مەیدانی کۆڕمور و خورماڵ جێگیر بکرێن. هێڵی جێگیرکردنیان لە کەلارەوە لە سلێمانی تا دەورووبەری دەروازەی فیشخابور دەبێت.
دیارترین کێڵگە نەوتییەکان کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە فیدراڵیەکانی عێراقدا دەبن بریتین لە بای حەسەن، جەمبور، عەین زەڵاح، ئەلقەیار، تەماح و خورماڵ. هەروەها لە ناوچەی دێ بکە لە مەخموور جێگیر دەبن کە کێڵگە نەوتییە فراوانەکانی تێدایە.
هەروەها هەرێمی کوردستانی عێراق کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی شێخان لە نەینەوا، تاوکی، ئەتروش و سەرسانەک لەدەست دەدات.
جگە لە کێڵگە نەوتییەکان، سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کەرتەکانی گاز و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانیشدا زیانیان پێدەگات.
ئەلمەیادین بڵاویکردەوە، ئەم گۆڕانکارییانە بە مانای لەدەستدانی گرنگترین ئیمتیازاتی ئابووری و ئەمنی هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە کێڵگەی گازی کۆرمۆر خوێنهێنەری سەرەکییە بۆ دابینکردنی گازی هەرێمەکە.
هەروەها کۆنترۆڵکردنی 32 دەروازەی فەرمی و نافەرمی لە دەستی هەرێمی کوردستانی عێراق لادەبرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کۆنتڕۆڵکردنی نەوت و گاز و دەروازەکان بەدەست حکومەتی فیدراڵی عێراق دەبێت و هەرێمی کوردستانیش تەنها کۆنتڕۆڵی ناوەندە ئیدارییەکانی دەبێت.
ئەمەش نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەکات لە سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دەسەڵاتی هەرێم.
Your Comment