AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٣:٤١

هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مێژوودا بێ وێنە بووە

هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مێژوودا بێ وێنە بووە

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بە هەوڵی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامەی نوێ لە دژی ئێران وتی: جێگای داخە کە سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا هەمان شێوەی تاک لایەنەیی و زۆربێژانە لە دژی ئێران درێژە دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پەراوێی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی "مافی نێودەوڵەتی هێرشی کراوەتە سەر، هێرش و بەرگری" لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: هێرشێک کە کرایە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مێژوودا بێ وێنە بووە؛ چونکوو دامەزراوەکانی ئێران لەژێر چاوەدێری ئاژانسدا بوون و ئەوە بە واتای پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتیە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمەە هیواداری بووین و هەین کە وڵاتانی جیاواز سەرەنجی زیاتر بدەنە ئەو ڕاستیە کەە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنێک کە هەندێک وڵات لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بەتایبەتی ئاژانسی دەکەن، دۆخێکی پێک هێناوە کە جێبەجێ کردنی ستانداردی دووفاقەیی و یاسای دارستان پەرەپێدەدت و ئەبێ ئەوە ڕابگیردرێت.


محەمەد ئیسلامی لە درێژەدا سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ ڕێگری لە دەرکردنی بڕیارنامەی نوێ لە دژی ئێران لە شۆرای حوکام وتی: بەرپرسیارێتی ئەو هەوڵانە لە ئەستۆی وەزارتی دەرەوەیە و هێنانە ئارای ئەو بابەتە هەڵمەتی دەروونی و سیاسی دووپاتەیە کە بە ئامانجی سەپاندنی گەشاری سیاسی ئەنجام دەدرێت.





News ID 57573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha