بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەو هاوکاریە بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی میراتی مۆسیقای کورد و پەرەسەندنی لێکۆڵینەوە ئاکادمیکەکان لە ئەو بارەوە ئەنجام دراوە.
بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان بەرپرسی بڵاو کردنەوەی کۆمەڵە پارتیتورەکانی ئاسەوارە کوردییەکانی ئەرسەلان کامکار و جێبەجێ کردنی پڕۆژە لێکۆڵێنەوەیی و پەروەردەییەکانی هاوپەیوەندی دەبێت.
ئەرسەلان کامکار بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسی: زۆر خۆشحاڵم کە لە زێدی خۆم، سنە، پڕۆژەیەک دەستی پێکردووە کە بەهۆیەوە کۆمەڵە پارتیتورەکانی ئاسەواری کوردیم بڵاو دەبێتەوە و دەخرێتە بەردەستی هۆگران.
تاوێژینگەی کوردستانناسین ئە وهاوکاریەی هەنگاوێکی ستراتیژیک لە ڕێگای تۆکمە کردنەوەی خوێندنەوەکانی کوردستانناسی و بەرز کردنەوەی پێگەی توێژینەوە ئاکادمیکەکان لە بواری مۆسیقای کوردی وەسف کردووە.
Your Comment