AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٢ ١٨:١١

وەزیری بەرگریی ئێران: پاگەندەی هێرشی دوژمنان، بۆ ئاژاوەنانەوە لە کۆمەڵگایە

وەزیری بەرگریی ئێران: پاگەندەی هێرشی دوژمنان، بۆ ئاژاوەنانەوە لە کۆمەڵگایە

وەزیری بەرگریی ئێران لە کاردانەوە بە گواستنەوەی چەک‌وچۆڵی ئەمریکا بۆ ناوچە و پاگندە میدیاییەکان لبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، وتی: بەردەوام دەڵێن هێرش دەکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگا تووشی کێشە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەزیز نەسترزادە لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە وەڵامی پەرسیارێک لەبارەی گواستنەوەی جیهازاتێک لە ئەمریکاوە بۆ ناوچە، وتی: ئەو گواستنەوانە بۆ یەکەمجار نییە و لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەردەوام دیتوومانە و بێ‌گومان وەک کەرتی سەربازیی دەبێ ئامادەی بەرگری لە وڵات بیت و ئەمە پرێنسیپێکە و پەیوەندیی بەو گواستنەوە سەربازییانە نییە.

وتیشی: وەک کەرتی سەربازی دەبێ ئامادە بین، بەڵام کەرتەکانی تری وڵات نابێ بکەونە ژێر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی دەروونیی ئەو گواستنەوەکارییە سەربازیانە، ئێمە دەبێ درێژە بە ژیانی خۆمان بدەین و کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیمان پەرە پێ بدەین. شەڕی ئێستا شەڕێکی زیرەک و لێکدراوانەیە لە شەڕی سەخت و نەرمە.

ئەمیر نەسیرزادە، جەختی لەوەش کرد: ئەوەی کە بەردەام دەڵێن هێرش دەکەین، دەیانەوێ کۆمەڵگا تووشی کێشە و هەڵاییسان بکەن و پاوەجێی ئابووری تێک بدەن.

News ID 57068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha