بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی بەرنامەڕێزی، هاوئاهەنگی و چاوەدێری بەسەر بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پارێزگای کوردستان وتی: لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای بازاڕچە سنووریەکانی پارێزگاوە هاوردە کراوە٣ کە لە باری بڕەوە سەدا 52 و لە باری کێشەوە زیاتر لە 400 لەسەد لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەسپێکی ڕەوتی نوێی هاوردە کردن لە 28 ی گوڵانی ئەمساڵەوە لە پارێزگا، زیادی کرد: داهاتی بەدەست هاتووە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیک بە 59 ملیار تمەن بووە کە بە پێی یاسا ئەبێ پێنج لەسەدی وەکوو باج وەربگیردرێت و سەداسەدی پاشماوەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ پارێزگا.
چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان سەبارەت بە شێوەی تەرخان کردنی ئەو داهاتانە، ڕایگەیاند: 60 لەسەدی ئەبێ بۆ دابینی بژێوی ژیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ سنوورنشینان خەرج بکرێت، 20 لەسەدی بۆ داخستنی ڕێگا نایاساییە سنووریەکان و 20 لەسەدیشی بۆ گەشەی بازاڕچەکان و ژێرخانە بازرگانییەکانی سنوور تەرخان بکرێت.
چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان لە گەشەی هاوردەکردن لە ڕێگای بازاڕچە سنووریەکانی پارێزگاوە هەواڵی دا و وتی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای بازاڕچە سنووریەکانی پارێزگاوە هاوردە کراوە کە لە باری بڕەوە سەدا 52 زیادی کردووە.
News ID 57040
Your Comment