ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بنیامین نتانیاهۆ لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی خۆی بە پاگاندەگەلێک لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان دەست پێکرد. ئەو ڕاستەوخۆ هەڕشەی لە گرووپگەلی بەرخۆدانی عێراق کرد و بەڵێنی دا کە ئەوانیش دەکاتە ئامانج.
هەڕەشەی نتانیاهۆ سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بەرخۆدانی عێراق، بەڵام بەرەوڕووی کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بوو و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: هەر کەس هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییەکی عێراقی بکات، وەکوو هێرشکردنە سەر هەموو عێراق وێنا دەکرێت.
بەو بۆنەیەوە وتووێژێکمان لەگەڵ ئەبووڕەزا عەنزی، بەرپرسی کەتیبەکانی "جوندولئیمام" لە حەشدی شەعبی عێراق، ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
* نتانیاهو لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی بە پاگەندە و هەڕەشە لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە حیماسەوە تا حزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا و بەرخۆدانی عێراقەوە، دەست پێکرد. نتانیاهۆ بۆ هەڕەشە لە بەرخۆدانی عێراق دەکات؟
ـ بەرخۆدانی عێراق پاش شەڕی گەردەلوولی ئەقسا و ڕووداوەکانی دواتر، پەرەی بە توانستەکانی خۆی داوە و خۆی بووژاندۆتەوە و لە ئێستادا توانای زیانگەیاندن بە ڕژیمی زایۆنی هەیە، و هەر بۆیە نتانیاهۆ تۆقاوە و هەڕەشە لە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق دەکات.
* ئایا بەو پاگەندە و هەڕەشانەی نتانیاهۆ، بەرخۆدانی عێراق گۆشەگیر و تەریک دەکەوێت؟
ـ بەرخۆدانی عێراق ڕەنگە بەرەوڕووی ئاستەنگ یان گوشارگەلێک بێت، بەڵام ورەی بەرز و پێداگرانەی، توانستی ئەوەی بە بەرخۆدان داوە کە سەخترین هەلومەرجەکانیش ببەزێنێت و هیچکات گۆشەگیر و تەریک نەبێت. هەڕەشەی نتانیاهۆش وەک سەرۆک وەزیرانی دڕندەترین و دیکتاتۆریترین ڕژیمی جیهان، لە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق تەواو ئاساییە.
* هەڵوێستی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و گرووپگەلی بەرخۆدان هەمبەر بەو هەڕەشەیە چیە؟
ـ سیاسەتوانانێک کە ناسراون بە ئیتنیما و وەفاداری بە بەرخۆدان، هەڵویستی لێبڕاوانە گیرایە بەر و لە بەرامبەردا، سیاسەتوانانێکیش هەن کە خەونی ڕووخانی ئەو بەرەیە دەبینین و پێشوازی لە ڕووداوەکان دەکەن. ئەو هەلومەرجە نیشان دەدا کە کێ لە پەنای بەرخۆدانە و کێ بە ڕووخانی شادە.
* بەرخۆدانی عێراق چ بەرگرییەکی بۆ ئەو وڵاتە وەددی هێناەوە و وەدی دێنێت؟
ـ هێزی بەرخۆدان لە هێزی خەڵک و باوەڕی قووڵیان بە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و ملهۆڕییەوە دێت. خەڵکی سەربەزری عێراق، بەتایبەت خەڵکی ئازادەی باشوور، لە درێژەی مێژوودا سەلماندوویانە کە نمانەی غیرەت، ورە و جیهادن و ئەمەیان بە بەرەنگاربوونەوەی سەدام و جەنایەتەکانی سەلماند.
* پاش ئەو هەڕەشەیە، داهاتووی بەرخۆدانی عێراق چۆن دەبینن؟
ـ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە و داهاتووی عێراق لە پاش هەڕەشەی پووچی نتانیاهۆ، وتەیەکی حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی مەزن و جیهادگەری ئازادەی بەرخۆدانتان بیر دێنمەوە، کە دەیوت: "بێگومان، هەموو شتێک باشە".
Your Comment