AP ١٤٠٤ خەرمانان ٨ ٠٦:٥٧

نەوتی کوردستانی سووریا چۆن لە بازاڕدا ساغ دەکرێتەوە

نەوتی کوردستانی سووریا چۆن لە بازاڕدا ساغ دەکرێتەوە

نەیشنەڵ کانتێکست دەڵێ: نەوتی کێڵگەکانی حەسەکە و دیرەزور لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا، ڕۆژانە لە ڕێڕەوگەی نافەرمیی وەلید، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ و لەوێدا بەشێک دەچێتە پاڵاوگەی دهۆک و هەولێر و بەشێکی تریشی وێرای نەوتی هەرێم، بە شێوەیەکی ناڕوون ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوچە دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نەیشنەڵ کانتێکست، زۆربەی نەوتی بەرهەم‌هاتوو لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، پاش ڕەوانەکران لە ڕێرەوگەی نافەرمیی وەلید بۆ ناو هەرێمی کوردستان، وێڕای نەوتی پاڵاوتراوی هەرێم لە دهۆک و هەولێر، بە شێوەیەکی ناڕوون دەفرۆشترێت.

بە گوێرەی دەیتا مەیدانییەکان، ڕۆژانە 15 تا 30 تانکەری نەوتی لە کێڵگەکانی ڕەمیلان و دیرەزور بار دەکرێن و لە ڕێڕەوگەی وەلید لە باشووری فیش‌خابورەوە دەبرێنە ناوچەی سەحیلە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئامانجی کۆتایی تانکەرەکان، پاڵاوگەگەلی دهۆک و هەولێرە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لێکدانەوەکان نیشان دەدەن کە ئاستی گواستراوەی ڕۆژانەی نەوت لەو ڕێگەوە، نزیکەی 4 تا 7.5 هەزار بەرمیلە و بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەوبارەیەوە بە میدیا خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە کە هەر بەرمیل نەوتی گواستراوە لەو ڕێگەوە، بە نزیکەی 30 دۆلار دەفرۆشترێ و داهاتێکی نزیکەی 110 تا 250 هەزار دۆلار لە ڕۆژ و نزیکەی 3.3 تا 7.5 ملیۆن دۆلار لە مانگەدا بۆ ئەو ئیدارەیە هەیە. ئەگەرچی ئەم نرخە بە بەراورد لەگەڵ ستانداردەکانی هەناردەی نەوتی ناوچە، پارەیەکی زۆر کەمە، بەڵام بۆ ئابووریی کوردستانی سووریا، سەرچاوەیەکی گرینگ بە ئەژمار دێت.

دیارە بەشێک لە نەوتی هەناردەکراوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە گوێرەی حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ئێزدیی نزیک لە پارتی، ڕۆژانە بە دەیان تانکەر لە ڕێڕەوگەی وەلیدەوە دەگاتە سەحیلە، بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم (دهۆک و هەولێر) دەگوازرێنەوە و پاشن پڵاوتن بەڕێی بازاڕی هەولێر دەکرێت و لێرەدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە قاچاخی‌ نەوتی سووریا لە ڕێگەی هەرێمەوە بۆ تورکیا دەکەن و سەرچاوە ئاگادارەکانیش دەڵێن کە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەشێک لەو نەوتە وێڕای نەوتی خاوی هەرێم، هەناردەی ئیمارات دەکرێت.

خاڵی جێی سەرنج لێرەدا ئەوەیە کە ڕێڕەوگەی وەلید بە تەواوەتی لە ژێر چاودێریی هێزی تایبەتی پارتییە و هاوکات پاڵاوگەی لاناز لە خەباتیش کە لە بندەستی ئەو حزبەیە، ساڵانێکە ناو گرێی‌خواردووە بە بازرگانیی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ساڵی 2021دا، ڕاپۆرتە بڵاوبووەکان لەبارەی ئەو پاڵاوگەیە لە ساڵی 2021، نیشان دەدا کە چۆن پارتی نەوتی کوردستانی سووریای بە نرخێکی نزیک بە 19 دۆلار کڕیوە و ئاوێتەی هەناردەی نەوتیی لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ تورکیا کردووە. بەڵام هەناردە لەو ڕێگەوە پاش حوکمی دادگەی نێودەوڵەتی لە مارچی 2023ـه‌وە داخراوە و ئیمارات وەک جێگرەوەی دیاری کراوە.

News ID 56591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha