AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ١٠:٣١

لاریجانی: ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەڵ عێراق خەریکە پێکدێت

لاریجانی: ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەڵ عێراق خەریکە پێکدێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وێڕای دەسخۆشی لە حکومەتی عێراق بۆ هاوکارییە کاریگەرەکانی لە بواری ئەربەعین وتی: ڕێككەوتننامەیەکی ئەمنیەتی لەگەڵ عێراق خەریکە پێک دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، پێش لە دەسپێکی یەکەم سەفەری دەرەکی خۆی دوای دەستنیشان کردنی وەکوو سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ وڵاتانی عێراق و لوبنان، وتی: ئەو سەفەرە دوو بەشی سەرەکی هەیە،بە مەبەستی تۆکمە کردنەەی پێوەندی دوولایەنە و لێکدانەوەی پرسە ئەمنی و ئابوورییەکان ئەنجا دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: بەشی یەکەمی ئەو سەفەرە بۆ عێراقە، عێراق وڵاتێکی دۆست و دراوسێمانە و پێوەندی نزیک و هاوکاری دوو گەلەکە لە ئاستێکی باشدایە. ناوبراو هەروەها بۆ هاوکارییە کاریگەرەکانیان لە بواری ئەربەعین دەسخۆشی حکومەتی عێراقی کرد و زیادی کرد کە ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنیەتی لەگەڵ عێراق خەریکە پێک دێت.

لاریجانی جەختی کرد: ئاسایشی ئێرانیەکان خاڵی سەرەکی لە پێوەندی لەگەڵ دراوێکانە، بەڵام ئەو بابەتە بە واتای لەبەرچاونەگرتنی ئاسایشی دراوسێکان نییە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد کە لە ئەو سەفەرەدا کەگەڵ بەرپرسان و لایەنە جیاوازەکان دیدار دەکات تان ڕوانگەکانی ئەوان ببیسێت و لە بواری هاوکاری دوولایەنە باس بکات.

لوبنان لە وڵاتە هەرە گرینگەکانی ناوچەکەیە

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: بەشی دووهەمی سەفەرەکە بۆ لوبنانە، لوبنان یەکێک لە گرینگترین وڵاتەکانی ناوچەکەیە و ئێمە پێوەندییەکی مێژوویی و بەربڵاومان لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی لوبنان هەیە.

ناوبراو لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی نەتەوەیی و سەربەخۆیی لوبنان جەختی کرد و ڕایگەیاند کە ئێران بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ لوبنانە.

لاریجانی هەروەها ئاماژەی دایە سەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و وتی: لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی و کەسانی کاریگەر لە ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکات.


News ID 56346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha