AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٥ ١٩:١٩

سپای پاسدران: هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران وڵامێک دەدرێتەوە دوژمن بەخەیاڵیدا نەهاتبێت

سپای پاسدران: هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران وڵامێک دەدرێتەوە دوژمن بەخەیاڵیدا نەهاتبێت

سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ئەربەعینی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسڕائیل،  جەختی کردەوە: هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێران بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، لە دەرەوەی خەیاڵی دوژمنان و توندتر لە ئۆپەراسیۆنی  بەڵێنی ڕاستی ٣، بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ئەربەعینی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسڕائیل، جەختی کردەوە: هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێران بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، لە دەرەوەی خەیاڵی دوژمنان و توندتر لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٣، بەرەوڕوو دەبێتەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی چلەی ماتەمینی شەهیدانی شەڕی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: سپای پاسداران، لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەمیشە ئامادەیە لە هەر کات و شوێنێکدا وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمانکەرەوە بداتەوە بەرامبەر هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانیان بۆ سەر ئێران.

جەختیش کراوە کە ئێمە بە هێز و دەنگێکی بەرز ڕایدەگەیەنین کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات بە وەڵامێکی توند و لە دەرەوەی خەیاڵی دوژمنان و زۆر توندتر لەوەی کە لە ئۆپەراسیۆنی سادق ٣ بەسەر دەستدرێژکارانی شەڕخوازدا دێنین.

News ID 56290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha