بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەوکەبی شەهیدانی بارزان بە هەوڵی دەزگای خێرخوازیی بارزان بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی ئێران لە هەولێر پاش چەند ڕۆژ خزمەتگەیاندن بە زیارەتکاران، ئەوڕۆ لە لایەن تاقمێک لە بەرپرسانی بنکەیی و چاودێریی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە سەر کرایەوە و پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆنسولیی ئێران، هەوڵ درا گرفت و کەمایەسییەکان بۆ خزمەتگەیاندنی باشتری دەرمانی و تەندروستی بە زیارەتکاران، چارەسەر بکرێن.
شایانی باسە هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاراستەکردنی خزمەت بە زیارەتکارانی ئێرانی، ڕێخۆشکەر بووە بۆ سەفەری ئاسانتری زیارەتکاران بۆ مەزارگە پیرۆزەکان لە خاکی عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعین.
Your Comment