AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٠ ١٣:٠٩

قەیرانی نەوتیی ئەنقەرە-بەغدا و چارەنووسی بۆرییەکان

قەیرانی نەوتیی ئەنقەرە-بەغدا و چارەنووسی بۆرییەکان

ئورئاسیا ڕیڤیو لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە تەشەنەی قەیرانی نەوتیی نێوان تورکیا و عێراق پاش حوکمی دادگەی نێودەوڵەتی ماڵی پاریس بۆ داخرانی بۆرێی نەوتی کەرکووک-جیهان و سپانی جەریمەی 1.4 ملیاردی بە سەر ئەنقەرەدا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ مۆڵەتی بەغدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: ساڵی 2023 خاڵێکی وەرچەرخانە لە ناکۆکیی دێرینی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان؛ چونکە دادگەی ناسراو بە دیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، بۆ دەوردانەوەی سەروەریی عێراق، حوکمی 1.4 ملیارد دۆلار غەرامەی بە سەر تورکیادا سەپاند. ئەو دۆسیە ئیستا بۆتە نمونەیەکی گرینگی ناکۆکییەکان لە بواری وزەی سەرووسنووری.

چوارچێوەی یاسایی لە ژێر گوشاردا

بنەمای یاسایی ئەو ناکۆکییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی هێلی بۆریی عێراق-تورکیا لە ساڵی 1973 کە بە پێی ئەو، هەر جۆرە گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی کەرکووک-جیهان دەبێ بە پشتڕاست‌کردنەوەی دەوڵەتی فیدراڵ ئەنجام بدرێت. بەڵام لە ساڵی 2014دا ئەنقەرە ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان دا کە بەبێ مۆڵەتی بەغدا نەوتی خۆی هەناردەی تورکیا بکات؛ هەنگاوێک کە ئەنقەرە گرێی‌دەداتەوە بە زەروورەتی وزە و پێوەندییە ناوچەییەکان. بەلام بەغدا ئەو کارە بە پێشێل‌کردنی سەروەری نیشتمانی خۆی دەزانێ و دۆسیەیەکی لەوبارەوە ڕەوانەی دادگەی دادوەریی ICC کرد.

چۆنیەتی گواستنەوەی نەوت

ـ بواری گواستنەوە: نەوتی خاوی هەڵگواستراوە لە کێڵگە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ژێرخانە ناوخۆییەکانی هەرێم تا سنووری تورکیا گواستراوەتەوە و پاشان لە ڕێڕەوگەی فیش‌خابوور گەیشتۆتە تورکیا و لە ڕێگەی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیا(ITP) دەچێتە بەندەر جیهان.

ـ تڕمیناڵی هەناردەیی: لە تڕمیناڵی کۆمپانیای (BOTAŞ) لە جیهان، نەوت خەزێنەی دەکرا و پاشان بە تانکەر هەناردە دەکرا.

ـ مۆدێلی فرۆش: هەرێمی کوردستان بە شیوەی ڕاستەوخۆ نەوتی بە کۆمپانیا بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانی وەک Vitol، Glencore و Trafiguraدەفرۆشت و بەو کارە کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نەوتی عێراقی(SOMO)ی دەور دەدایەوە.

کڕیارانی نەوت

لە مەودای ساڵانی 2014 تا 2023، ڕێژەیەکی بەرچاوی نەوت بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر هەناردە کراون کە بریتین لە: ئیسرائیل (لەسەدا 75)، وڵاتانی ئەورووپا و ئاسیا (ئیتالیا، یۆنان، فەڕەنسا و هتد) و کۆمپانیا بازرگانییەکان.

بەراوردی داهاتی ماڵی

ـ هەرێمی کوردستان (هەولێر): بە هەناردەی ساڵانە تا 100 ملیۆن بەرمیل و مامناوەندی نرخی هەر بەرمیلێک تا 50 دۆلار، داهاتی ساڵانەی هەرێم نزیکەی 5 ملیارد دۆلار بەراورد کراوە.

ـ تورکیا: بە وەرگرتنی گۆژمەی ترانزیتی و خزمەتی تڕمیناڵی لە جیهان، تورکیا 300 تا 500 ملیۆن دۆلار بەراورد کراوە.

ـ کۆمپانیا بازرگانییەکان: بە سوودی لەسەدا 3 تا 5 دۆلاری لە هەر بەرمیلێک، سوودی ئەو کۆمپانیانە دەگاتە زیاتر لە سەدان ملیۆن دۆلار.

ـ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق: بەغدا ئیدعا دەکا کە بە هۆی هەناردەی نایاسایی نەوت لە لایەن هەرێمەوە، تا 30 ملیارد دۆلار لە ساڵدا زیانی کردووە.

دەنگی دادگەی نێودەوڵەتی و دۆخی ئێستا

لە مارچی 2023دا، دادگەی ICC لە پارێس، تورکیای بە پێشێل‌کردنی ڕێککەوتنی 1973، تۆمەتبار کرد و حوکمی غەرامەی 1.4 ملیارد دۆلاریی بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند.

دۆسیەی دووەمیش بەڕیوەیە کە تێیدا بەغدا خوازیاری وەرگرتنی 3 تا 5 ملیارد دۆلاری دکە بۆ هەناردەی نەوتی هەرم کوردستان لە نێوان ساڵەکانی 2018 تا 2023 بووە.

دۆخی هێلێ بۆر تا جووڵای 2025

لە 25ی مارچدا هێڵی بۆریی کەرکووک- جیهان داخرا و تا جووڵای 2025 هیچ نەوتێک لەو بۆرییەوە هەناردە نەکراوە.

ئەو لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان هەلی هەناردەی 450 بەرمیل نەوتی لە ڕۆژدا لەدەست داوە و ئەمەش کاریگەریی نزیکەی لەسەدا 80یی لەسەر بوودجەی هەرێمدا بووە.

بەرپرسایەتی و وەڵامدانەوە

ـ تورکیا: وەزارەتی وزە و دامودەزگاکانی سیاسەتی دەرەوە و بەڕیوەبەرانی کۆمپانیای (BOTAŞ) لە بڕیاردانی دەوردانەوەی بەغدادا دەستیان بووە.

ـ هەرێمی کوردستان: وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان و ڕێبەرانی سیاسی هەولێر، سیاسەتی فرۆشی سەربەخۆی نەوتیان گرتبووە بەر.

ـ کۆمپانیا بازرگانییەکان: ئەگەرچی بەرپرسایەتی یاساییان نییە، بەلام بە هاوبەشیان لەو پڕۆسەدا، بازرگانیەکی سەرتر لە چوارچیوەی یاساییان ئاسایی کردبۆوە.

مەترسییە ستراتژییەکانی بەردەم

ـ میکانیزمگەلی راپەڕاندنی: لە ئەگەری نەدانی غەرامەی عێراق لە لایەن تورکیاوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە عێراق بە دوای دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی تورکیا و لەوان پشکی لە بۆرێیTANAP و TAPبێت.

ـ ناکۆکی دیپلۆماتیک: لە غەیابی ڕێککەوتنی سێ‌قۆڵیی نێوان بەغدا، هەولێر و ئەنقەرە، هەناردەی نەوتی ناوچەیی مومکینە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئاڵۆز بێت.

ـ کاریگەریی لەگەڵ بازاڕ: درێژەی نەمانی نەوتی هەرێم بە 500 بەرمیل لە ڕۆژ، دەتوانێ کاریگەریی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانی دابنێت.

News ID 56213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha