AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٨ ١٤:٢٩

کوژرانی لانیکەم 718 کەس لە سوەیدا؛ ئاگربڕ کراوە

کوژرانی لانیکەم 718 کەس لە سوەیدا؛ ئاگربڕ کراوە

حکومەتی کاتی سووریا لە جێبەجێ کردنی ئاگربڕ و دەسپێکی گەشت لێدانی هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە سوەیدا هەواڵی دا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی کاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئاگربڕ لە پارێزگای سوەیدا جێبەجی کراوە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو حکومەتە، گەشت لێدان لە ئەو پارێزگایەیان دەست پێکردووە.

مێدیا خۆجەییەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە لە بەیاننامەیەکدا کە حکومەتی کاتی بڵاوی کردووەتەوە داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە کە پابەندی بڕگەکانی ئاگربڕەکە بن و کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکان. هەروەها لەسەر پێشێل کردنی ئاگربڕەکە هۆشداریی داوە و جەختی کردووە کە ئاوەها هەوڵگەلێک پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی سووریا دێتە ئەژمار.

هەروەها مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 718 کەس گیانیان لەدەست داوە.





News ID 56040

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha