AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٤ ٢٠:٥٦

عێراقچی: ئیسرائیل بە یاسابەزاندن، ڕۆژئاوای ئاسیای نائەمن کردووە

عێراقچی: ئیسرائیل بە یاسابەزاندن، ڕۆژئاوای ئاسیای نائەمن کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، وتی: پرسی نائاسایشیی ڕۆژئاوای ئاسیا تا کاتی بەردەوامبوونی هەڵسوکەوتی نایاسایی ڕژیمی ئیسرائیل درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، وتی: ەلو باوەڕەداین کە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە پێگەیەکی گونجاو دایە بۆ ئەوەی وەک کۆڵەکەی بنەمایی تەکوزییەکی نوێی چەند جەمسەری جیهانی ڕۆڵ بگێڕێت و لێىڕاوانە دژی تاک‌ڕەهەندی، شەڕخوازی و هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی سەروەریی وڵاتان بوەستێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشی یەکلایەنە و دەستدرێژانەی ڕژیمی زایۆنی لە 13ی ژوئەن بۆ سەر ئێران و تیرۆری بێ‌بەزەییانەی زانایان و مامۆستایانی زانکۆ و خەڵکی مەدەنی و زیانگەیاندن بە ڕێکخراوەگەلی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکیی ئێران و پاڵپشتیی ئەمریکا لەو جەنایەت و دەستدرێژییە، وتیشی: لەو هێرشانەدا زیاتر لە 6850 کەسی بێ‌تاوان شەهید و بریندار بوون، کە ڕێژەیەکی زۆریان ژنان و منداڵانن.

عێراقچی هەروەها جەختی لە زەروورەتی تێگەیشتن لە پاشهاتی مەترسیداری حەسانە و بەری‌بوونی ڕژیمی ئیسرائیل لە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و ئاپارتاید و شەڕاژۆیی و ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی کرد و ڕاشیگەیاند: پرسی نائاسایشیی ڕۆژئاوای ئاسیا تا کاتی بەردەوامبوونی هەڵسوکەوتی نایاسایی ڕژیمی ئیسرائیل درێژەی دەبێت.

News ID 55999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha