AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٦ ٢٠:٤٤

بەرەی نوسرەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لابرا

بەرەی نوسرەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لابرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گرووپی "بەرەی نوسرە"ی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە لابردووە!

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، واشنتۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە گرووپی "بەرەی نوسرە"ی لە لیستی تیرۆریستی ئەو وڵاتە لابردووە و چیتر وەک گرووپێکی تیرۆریستی نایناسێت!

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بە ڕاوێژ لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، "بەرەی نوسرە" ناسراو بە "حەیات تەحریر شام"، لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دوور دەخرێتەوە!

شایانی باسە دوای ئەوەی تاقمی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە" بە پشتیوانی میحوەری ڕۆژئاوای جوولەکە لە سوریا هاتە سەر دەسەڵات، ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سوریاشی هەڵگرت.

News ID 55900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha