ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پڕۆفسۆر لانا ڕاوندی، سەرۆکی ناوەندی فەرهەنگی ڕۆژهەڵات و لێکۆڵەری باڵای دامەزراوەی ڕۆژهەڵات ناسی فەرهەنگستانی زانستەکانی ڕووسیا لایەنەکانی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکای لێک دایەوە. بە بڕوای ئەو، تێالڤیڤ هیوادار بوو گەڵاڵەکەی بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران بگاتە ئەنجام بەڵام ئاوەها نەبوو.
پڕۆفسۆر لانا ڕاوندی لە وەڵام بە ئەو پرسیارەی هەواڵنێری مێهر، کە چ شتێک بووە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وتی: هەموو چاوەدێرە بێ لایەنەکانن پێیان وایە کە بنیامین نتانیاهۆ هەموو ڕێسا ئەخلاقی، یاسایی و دیپلۆماتیکەکانی وەلا ناوە و بڕایری داوە بە پشت بەستن بە ئەمریکا خاکی دراوسێکانی داگیر بکات و هەموو دژبەرەکانی لەناوببات و بۆ ئێرانیش هەر ئاوایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە جەنایەتەکان لە دژی فەلەستینییەکان لە ئاستێکی بەربڵاو ئەنجام دەدرێت. نتانیاهۆ لەلایەن توندڕەوەکانی دەوروبەریەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی ئێرانە، پاڵپشتی دەکرێت. هەنگاوەکانیشیان بۆ ئەو ئامانجە ڕوون بووە: تێکەڵێک لە بوردمان، ئۆپراسیۆنی زەوینی و تیرۆری ڕێبەرانی حزبوڵڵا و گرووپەکانی پاڵپشتی ئێران و تەنانەت ئاسانکاری بۆ بەدەسەڵات گەییشتنی تەکفرییەکان لە سووریا. نتانیاهۆ دوای ڕووخانی زیاتر لە 60 لەسەدی ماڵەکانی غەززە و لاواز کردنەوەی حەماس بڕیاری لەناوبردنی حکومەتی ئێرانی دا. بیر کردنەوە لە ئەوەی کە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە لێکدانەوەکانیاندا پێگەیەکی هەبێت، دژوارە . بە پێچەوانەی دروشمە ڕواڵەتییەکان؛ ئامانجیسەرەکی، دانانی حکومەتێک لە ئێران بوو کە ئیزن بداتە ئیسرائیل ئەوەی کە دەیەوێت ئەنجامی بدات. نتانیاهۆ بەهیوا بوو خێرا بگاتە ئەمانجەکەی، بەڵام ئەو هەوڵە شکستی هێنا. ئێستا ئەبێ بزانین چ ڕوو دەدات، ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە ئەو گرووپە کە پڕۆژەی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێرانیان لە ئەستۆیە، دوور لە چاوەڕوانییە کە بەم زووانە شکست قبووڵ بکات.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاوکێشە سەربازی یان سیاسیەکانی جەنگی گۆڕی، وتی: مێدیاکان لە دژوار بوون، قارەمانێتی و تایبەت بوونی ئەو شاکارە وەکوو گەشتی درێزخایەن و وردبینی ئەو بوردمانە، سەرخۆش بوون، بەڵام وادایرە کە ئەو شاکارە بە ئەو ئەندازە کە بانگەشەی بۆ کرا کاریگەر نەبوو، ئەگەرچی ئاگامان لە هەموو وردەکارییەکانی نییە. لەوانەیە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر هاوکێشە گەورە سەربازی و سیاسییەکان نەبێت و ئەو هێرشە زیاتر نمایشی بوو و بووە هۆی ئەوەی کە کۆنترۆڵی دۆخەکە لە دەستیان دەربێت و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن.

لێکۆڵەری باڵای دامەزراوەی ڕۆژهەڵات ناسی فەرهەنگستانی زانستی ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر، لایەنە بەربڵاوەکانی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی لێک دایەوە.
News ID 55866
Your Comment