AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٧ ٢٠:٥٠

ئاستەنگی سەرەکیی تلاڤیڤ پاش شەڕی ئێران

ئاستەنگی سەرەکیی تلاڤیڤ پاش شەڕی ئێران

سەرۆکی پارتێکی ڕژیمی زایۆنی ڕوانییە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو ڕژیمە لە پاش شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، ئاویگدۆر لیبێرمەن سەرۆکی پارتی "ئیسرائیل یانەی مە"، وتی: ئاستەنگێکی بەردەم ئیسرائیل لە پاش شەڕی لەگەڵ ئێران، زەروورەتی دابین‌کردنی بوودجەی نوێ بۆ ساڵی 2025ـه، چونکە بوودجەی ئێستا ناڕاست و نەگونجاوە لەگەڵ تێچووەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران.

لیبێرمەن بە ئاماژە بە تێچووی 22 ملیارد شیکێلیی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سەرەڕای قەرەبووکردنەوەی چەک و چۆڵ و پێداویستییە سەربازییەکان، وتیشی: ناتەرازی لە چالاکییە ئابوورییە بۆ یەک ڕۆژ، بەرامبەرە لەگەڵ 1.5 ملیارد شیکێل و ئەوەش واتە زیانی ئابووریی ئەو 12 ڕۆژە دەکاتە 18 ملیارد شیکێل و ئەگەر تێچووی غەرامەی 5 ملیارد شیکێلی بۆ هاووڵاتیانی زایۆنی لە بەرچاو بگیرێت، کەواتە تێچووەکان بەرزتر لە 45 ملیارد دۆلار بووە.

News ID 55786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha