AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٧ ١٧:٥٠

واشنتۆن پۆست: تاقە ڕێگە "دانوستان لەگەڵ ئێرانە"؛ ترامپیش دەزانێت

واشنتۆن پۆست: تاقە ڕێگە "دانوستان لەگەڵ ئێرانە"؛ ترامپیش دەزانێت

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە هێشتاش تاقە ڕێگەی متمانەکردن بە ئێرانی بێ ناڤۆکی، دانوستانە و سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئەوە دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بە قەڵەمی فەرید زەکەریا، نووسی کە سەرەڕای کاریگەریی هێرشی ئەمریکا لە دژی ڕێکخراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، هێشتاش تاقە ڕێگەی مومکین بۆ متمانەکردن بە ئێرانی بێ ناڤۆکی، دانوستانە.

زەکریا وتیشی: تەنانەت ئەگەر زیانی قورسی هێرشی ئەمریکا بە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران بە گریمانەش بگرین، زۆربەی کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئەم هێرشە تەنیا پلانی ئەتۆمیی ئێران یەک تا دوو ساڵ بەدوا خستووە و ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ساڵی 2015(بەرجام) پلانی ناڤۆکیی ئێرانی بۆ 10 تا 15 ساڵ گرتبووە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە لێدوانەکانی ڕافائێل گرووسیی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کردووە کە وتبووی، "ئێران زانستی نۆژەن‌کردنەوەی ڕێکخراوەکانی هەیە و پێدەچێ کە بەشێکی زۆری ئۆرانیۆمە پیتاندراوەکانی گواستبێتەوە و بە ئاسانی توانای پڕچەک‌کردنەوەی خۆی هەیە"، بەو ئەنجامە دەگات کە تاقە ڕێگەی دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئێران بە چەکی ئەتۆمی ناگاتا، دانوستان و دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانە و ئەمەش واتە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی تری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

فەید زەکریا لە درێژەدا جەخت لە ئاگاداربوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زەروورەتی دانوستان و دیپلۆماسی وەک گونجاوترین بژێرەی مومکین لە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئێران دەکات و دەڵێ: دیپلۆماسییەک بگاتە ئەنجامی ڕێککەوتن، خۆی دەسکەوتێکی زۆر گەورەترە و سەرەڕای گومانەکان لەبارەی بڕیار و مەبەستی داهاتووی ئێران کە بە گوێرەی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هیچ چەکێکی ئەتۆمی نەبووە، دەردەکەوێت کە ئەمریکا بەبێ مۆڵەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت کۆنگریسیش، هێرشێکی نایاسایی کردۆتە سەر وڵاتێکی سەربەخۆ و ناکرێ ئەم هەڵمەتە سەربازی و یەک‌لایەنە بە ئاسانی لێک بدرێتەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی ئاژاوەیەکی نوێی نێودەوڵەتی و ڕێخۆش دەکات بۆ یاسابەزاندنی هێزەکانی تری جیهانی.

News ID 55783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha