AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٩ ٢٠:٢٢

ئێران: ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی شەڕ بکات، وەڵامی لێبڕاوانە دەدەینەوە

ئێران: ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی شەڕ بکات، وەڵامی لێبڕاوانە دەدەینەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران هوشداری بە ئەمریکا دا کە لە ئەگەری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە هێرشی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی، وەڵامی لێبڕاوانە دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەحرەینی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وتی: تاران بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە هێرشی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی، وەڵامی لێبڕاوانەی دەداتەوە.

جەختیشی کرد: ئێران ئەمریکا بە هاوبەشی دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل دەزانێت و کۆماری ئیسلامی ئێران هێڵێکی سوور دیاری دەکات و لە ئەگەری بەزاندنی ئەو هێڵە لە لایەن ئەمریکاوە، وەڵامی لێبڕاوانەی دەداتەوە.

بەحرەینی ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە ناتوانین چاپۆشی لە لێدوانەکانی ترامپ بکەین و هەمبەر بەو قسانە هوشیارین و لە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکاندا لە بەرچاوی دەگرین.

News ID 55603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha