AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٢ ١٧:٢٠

یەکێتی ئەوروپا: پێویستە ئێران دان بەخۆدا بگرێت!

یەکێتی ئەوروپا: پێویستە ئێران دان بەخۆدا بگرێت!

یەکێتیی ئەورووپا داوای لە ئێران کرد کە دان بە خۆیدا بگرێت و خۆی لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی ئەوروپا بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەکات و داوا لە هەمووان دەکات ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن.

یەکێتیی ئەورووپا هیچ ئاماژەیەکی بە کردەوەی دوژمنکارانەی وڵاتانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران نەدا.

News ID 55397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha