پلانی ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر سووریا بە هەماهەنگی داعش بووە

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا لە وتارێکدا بە وتنی ئەوەی کە هێرشی سەربازی ئەم دواییانەی ئەمریکا پلانڕێژی کراو بووە، وتی: ئەم هێرشە بە هاوئاهەنگی داعشەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی پێبەندی ئاگربڕە ڕایگەیاند: هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە ژێر دەستەکانی سوپای سووریا، پلانڕێژی کراو و بە هاوئاهەنگیی داعشەوە بووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە هێرشەکە بە پلانەوە بووە و هیچ کامە لە نیشانەکان و شایەت حاڵان و لێکۆڵینەوەکان باس لە هەڵە یا بێ بەرنامەیی لە ئەم هێرشەدا ناکەن. بەڵکوو وادیارە کە هەموو شتێ بە پلانەوە و بە هاوئاهەنگی گرووپی تیرۆرستی داعشەوە ئەنجام دراوە و هاوکات لە گەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەکە هێرشەکان ڕاگیراون.

بەسینە شەعبان هەروەها وتی: لە سەرەتای دەستێوەردانی ئەمریکاوە ئێمە وتوومانە کە ئەم وڵاتە دژی داعش کار ناکات. هۆکاری ئەم ئیدیعایەش ئەوەیە کە لە ئەو کاتەوە تائێستا، داعش ناوچەیێکی زیاتری کۆنترۆڵ کردووە.

شیاوی باسە، شەڕکەرەکانی ئەمریکا شەوی شەممە ناوچە ژێر دەستەکانی سوپای سووریا لە نزدیکیی فڕۆکەخانەی دیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی کردە ئامانج کە بە هۆیەوە دەیان هێزی سوپای سووریا کوژران و بریندار بوون.

News Code 5524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =