AP ١٤٠٤ گوڵان ٣٠ ٠٧:١٠

بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا: توانای لەناوبردنی پلانی ئەتۆمی ئێرانمان نییە

بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا: توانای لەناوبردنی پلانی ئەتۆمی ئێرانمان نییە

وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: هیچ چەکێکی ئاوەهامان نییە کە بتوانێ پلانی ئەتۆمی ئێران لەناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابێرت گیتس وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "سی‌بی‌ئێس" سەبارەت بە پلانی ئەتۆمیی ئاشتی‌خوازانەی ئێران، ڕایگەیاند: کێشەی من بۆ پەلاماردانی پلانی ئەتۆمی لەکاتی وەزیریمدا، ئەوە بوو کە ئەو کارە تەنیا یەک دوو ساڵ کاتتان بۆ دەکڕێت، ئێوە ناتوانن (دامەزراوەی ناڤۆکیی ئێران) لەناو ببەن، تا کاتێک لە چەکە باوەکان کەڵک وەردەگرن، توانای خاپوورکردنی کەرتگەلێکی ژێرزەوینیی پلانی ئەتۆمی ئێرانتان نابێت.

وتیشی: هەر بۆیە درێژەدان بە پشکنینەکان گرنگە، چونکە ئێوە ناتوانن و ئەو چەکەتان نییە کە شیاوی پەلاماردانی دامەزراوەی ناڤۆکیی ئێرانی هەبێت. تەنانەت چەکە دزەکەرە گەورەکانی ئێمەش، هێندە ناتوانن بچنە خوارێ. بۆیە ئەگەر ئێوە هێرش بکەنە سەر پلانی ئەتۆمیی ئەوان، ئێرانییەکان هان دەدەن بۆ بەرهەم‌هێنانی چەکی ئەتۆمی و چێکردنی ناوەندە ئەتۆمییەکان لە قووڵایی زیاتری ژێرزەوین.

News ID 55088

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha