ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پڕۆفیسۆر "دێنیز ئولکە کایناک" ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی ئێسکودار و مامسۆتای زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا و ئەندامی ناوەندی توێژینەوەیی زانکۆی ئاکسفۆرد لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بەشی تورکی، 6 هۆکاری لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە لێکدایەوە کە بریتین لە:
1. خەسانی بەستێنی ئایدیۆلۆژیک: هەلومەرج و ئامانجەکانی پەکەکە لەگەڵ جیهانی چەند جەمسەریی هەنووکەدا ناگونجێت. بەستێنێک کە چیتر بەرییە لە جیاوازیی نێوان دوو جەمسەری ئایدیۆلۆژیکی؛ هاوکێشە ژێئۆپۆلیتیکییەکان بەخێرایی ڕوو لە گۆڕانن و پەکەکە لە پێناسەی ئایدیۆلۆژیکیی بەرەوڕووی کێشە بۆتەوە. هەر بۆیە سەرەڕای بنەما سۆشیالیستییەکانیم لە پێکهاتەیەکی مایکرۆناسیۆنالیستیدا گیری کردووە و ناچارە بەشێک لە دۆزەکانی پەیوەست بە کورد لە ڕێگەی سیاسەتی مەدەنییەوە پەیجوور بێت.
ئینجا لە سۆنگەی تەرکیزی ڕۆحی جیهانی هاوچەرخ لە سەر سەقامگیری و ئاسایش و هاوکات پێداگریی ئۆجەلان بۆ ناهاوسەنگیی ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ هەلومەرجی ڕۆژی جیهان، بەو ئەنجامە دەگەین کە پەکەکە هەم لەباری تەکنیکی و هەم هزرییەوە ناکارمە بووە.
2. نەمانی هەستی هاودڵیی نێودەوڵەتی لەگەڵ پەکەکە و نەبوونی پاڵپشتیی لۆجێستیکی: هاوکێشە ناوچەییەکان، بەتایبەت لە دوای دەیەی 2010 تووشی گۆڕانێکی بەرچاو هاتوون. شکستی بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی داعش لە سەرەتادا هەلێکی بەهرەمەندی لە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ پەکەکە ڕەخساند. بەڵام لەگەڵ دامڕکانی هەڕەشەی داعش، پەکەکە بۆتە پاژێکی ناسەقامگیری هێنەر و بەری بووە لە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی.
هاوکات کشانەوەی وڵاتانێکی زلهێزی وەک ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەکە، دۆزینەوەی پاڵپشتێکی لۆجێستیکیی بۆ گرووپە کوردییەکان دژوار کردووە. لەو سۆنگەوە پاڵپشتانی پێشووی پەکەکە هۆکارێک نادۆزنەوە بۆ درێژەی پاڵپشتیان لەو گرووپە و زەروورەتی بوونی پەکەکە چۆتە ژێر پرسیارەوە.
3. گۆڕانکاری لە هاوكێشەی هێزی ناوچەیی: ترامپ پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا، دەستی داوەتە گۆڕانکارییەکی بنەمایی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا و بەپێی ویستەکانی خۆی گوشاری خستۆتە سەر نتانیاهۆ. دانوستان لەگەڵ حەماس، داکۆکی لە هاوسەنگی سیاسەتی ئیسرائیل هەمبەر بە تورکیا بەشێکن لە هەڵویستەکانی ترامپ و ئەم ڕەوتە وەک هۆکارێک بۆ سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکەکە لێک دەدرێتەوە.
هاوکات وڵاتانی ئەورووپیش تەرکیزیان خستۆتە سەر کێشەکانی خۆیان و بە هۆی ترس و تۆقانیان لە ڕووسیا، تورکیایان بردۆتە بەرەی خۆیان و بەو پێیە، پەکەکە چیتر لە یەکەمایەتیی ئەورووپییەکانیشدا نەماوە.
4. تەشەنەسەندنی گۆڕانکارییەکان: سێ ڕێکخراوی هاوشێوەی پەکەکە و لەوان ئەرتەشی ئازادیخوازی ئیرلەند(IRA)، گرووپی مارکسیستیی چەکداری باکسی لە ئیسپانیا(ETA) و هێزی ملیشیای شۆڕشیی کۆلۆمبیا(FARC) کە لە هەلومەرجێکی هاوشێوەی پەکەکەدا سەریان هەڵداوە و پێگەیەکی بەربڵاویان لای ئاپۆرای خەڵکەوە هەیە، لەم دواییەدا چەکیان دانا و خۆیان هەڵوەشاندەوە.
5. نسکۆی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی: کەمبوونەوەی هەلی پاڵپشتی لۆجیستیکی لە ناوچە هاوێرییەکان و پێشکەوت لە تەکنۆلۆژیای جەنگی لە لایەن پۆلیس، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی و ئەرتەشی تورکیا، هەموو دەفرایەتییە ئۆپەراسیۆنییەکانی پەکەکەی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە خەساندووە ولە دەرەوەش بە هۆی بەکارهێنانی درۆن و چەکی پێشکەوتە هێزێکی زۆری پەکەکە قوربانی بوون و ئەو گرووپە بەرەوڕووی کێشەی ڕاکێشانی هێزی نوێیە. بە چەشنێک کە شەڕی دژی تیرۆریزم لەباری تەکنۆلۆژیاوە زۆر جیاوازترە لە 10 ساڵی ڕابردووی و هەر بۆیە، شایەدی ئاوێتەبوونی هەموو دامودەزگاکان بۆ شەڕی دژی تیرۆر، وێڕای دیاریکردنی هێڵی بەرگری لەودیوی سنوورەکانین.
6. پرسی سەرکردایەتی پەکەکە و گۆڕانکاری: کادێرە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە و بە تایبەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پیر بوونە و چیتر توانای تێهەڵچوون و شکستیان نییە. ئەوان بۆ ماوەی 40 ساڵ ئیرادەی کۆماری تورکیایان بۆ ڕانەهاتن و شەڕ تاقی کردۆتەوە و هاتوونەتە سەر ئەو ڕایە کە فەرمانبەری بڕیارەکانی سەرۆکی زیندانیکراویان لە ئیمرالی بن، بۆوەی لەم ڕێبازە کە تەنیا کوژران و قوربانیدانی بەدواوەیە، پاشگەز ببنەوە و لەمناوە بانگهێشتی ئۆجەلان بۆ چەکدانان، قورسترین ڕەخنەی مومکینە کە تا ئێستا لە خود پەکەکە کراوە.
Your Comment