AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٣ ١٤:٤٨

پێشوازی ئێران لە بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە

پێشوازی ئێران لە بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە بەیاننامەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای پێشوازی لە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین.

وتیشی: بۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش، هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی حزب و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری، بەمەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنا کە بەناوی پەکەکە [پارتی کرێکارانی کوردستان] ئەنجام دەدرێن.

News ID 55010

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha