AP ١٤٠٤ گوڵان ١٢ ٢٠:٢٣

ئێران: پاگەندەکانی فەڕەنسا هەمووی بێ مانایە

ئێران: پاگەندەکانی فەڕەنسا هەمووی بێ مانایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: پاگەندەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە ئێران لە "سەروبەندی پەرەپێدانی" چەکی ئەتۆمیدایە، بە تەواوی بێمانا و بێ بنەمایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پاگەندەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە ئێران لە "سەروبەندی پەرەپێدانی" چەکی ئەتۆمیدایە، بە تەواوی بێمانا و بێ بنەمایە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم لێدوانە درۆیانە لەگەڵ هەڕەشەی سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا، ئەو گومانە بەهێزتر دەکەن کە هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی فەرەنسا خەریکە بگۆڕێت بۆ ڕۆڵێکی تێکدەرانە.

وتیشی: بە دڵنیاییەوە ڕێبازێکی لەم شێوەیە هیچ شتێک بۆ پرێستیژی فەرەنسا و پێگەی فەرەنسا لە ئەوروپا و جیهاندا زیاد ناکات.

News ID 54871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha