AP ١٤٠٤ گوڵان ٢ ١٥:٢٦

هێرش بۆ سەر کوردی سووریا کەم بۆتەوە

هێرش بۆ سەر کوردی سووریا کەم بۆتەوە

بە وتەی بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکان بۆ سەر ژێرخان و خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کەمی کردووە لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی سووریا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەم کەمبوونەوەی هێرشانە دوای زنجیرەیەک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد و حکومەتی کاتی سووریا هات.

هاوکات هەوڵەکان چڕتر بوونەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە گرنگەکان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد.

News ID 54729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha