بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بەرەبەیانی سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: کاتێک کە لێدوان لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی سیاسەتی ئەتۆمی کارەنگیم قبووڵ کرد، ئێران و ئەمریکا هێشتا کاتێکیان بۆ خولی دواتری دانوستان کە لە ئاستی کارناسان لە چوارشەممە و لە ئاستی باڵا لە ڕۆژی شەممە دەستی پێکرد، دیاری نەکردبوو.
ناوبراو زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە لە دەقی ئامادەکراو بۆ لێدوانەکەم جەختم کردووە، ئێران قەت نایەوێت لە بەرچاوی هەمووانەوە دانوستان بکات.
عێراقچی نووسی: لە لێدوانەکەی خۆمدا هەروەها ڕوونم کردووەتەوە کە هەندێک لە ئەو گرووپانەی کە سوودی تایبەت دەبەن هەوڵ دەدەن کە بە خراپ کردنی ناوی دانوستانکاران و هاندانی ئەمریکا بۆ هێنانە ئارای زیاترین داخوازی ، ڕەوتی دیپلۆماسیەکە دەستکار بکەن و بەلاڕێی ببەن.
وەزیری دەرەوە زیادی کرد: من بە وەڵامدانەوە بە پرسیاری ئەستەمی ڕۆژنامەڤانان و نیگەرانییەکانی خەڵک خووم گرتووە. بەڵام گۆڕینی لێدوان بە پرسین و وەلامدانەوەی ئازاد، یان بۆ دانوستانێکی گشتی دەگۆڕێت کە من ئامادە نیم قبووڵی بکەم، یان ئەوە بۆ ئەو بەردەنگانەی کە لەوانەیە بەدوای وردەکاری دانوستان و ئەوەی کە دانوستانەکان بەرەو کوێ دەڕوات، زوێرکەر دەکات.
عێراقچی درێژەی دا: بەداخم بۆ بانگهێشت کاران کە نە لە گۆڕانە هەستیارەکان ئاگادار بوون و نە سەرەنجیشیان پێدا. کەسانێک کە دەیانەوێت بزانن من دەمەویست چ بڵێم، دەتوانن دەقەکەی لە خوارەوە دامناوە بیخوێننەوە.
Your Comment