AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢ ١٥:١٨

ڕوونکردنەوە سەبارەت بە کشانەوەی پسپۆڕانی ئەتۆمی و دیپلۆماتکارانی ڕووس لە ئێران

ڕوونکردنەوە سەبارەت بە کشانەوەی پسپۆڕانی ئەتۆمی و دیپلۆماتکارانی ڕووس لە ئێران

باڵیۆزخانەی ڕووسیا سەبارەت بە دەنگۆی جێهێشتنی ستافی دیپلۆماسی و پسپۆڕانی ڕوسی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر لە ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاند:
ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵانە بووین کە لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی دوژمنکارانەدا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە چۆڵکردنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا و پسپۆڕانی کار لە وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر بەردەوامە.

لەم پێوەندییەدا ڕایدەگەیەنین کە نە ستافی باڵوێزخانە و نە پسپۆڕانی ڕووسیا لە وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر ئێران بەجێناهێڵن.

چالاکییەکان وەکوو جاران بەردەوامن. و ئەو پاگەندانەش سەرلەبەری درۆیە کە سەرچاوەکەشی بە تەواوی ڕوونە.

News ID 60670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha