AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢ ٠٨:٣٦

12 وڵاتی جیهان بۆ پشتیوانیی ئێران هاتنە دەنگ

12 وڵاتی جیهان بۆ پشتیوانیی ئێران هاتنە دەنگ

هەندێک لە وڵاتانی جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دژایەتی خۆیان بۆ هەر هێرشێک یان هەڕەشەیەکی هێرشکردنە سەر شوێن و دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوازدە وڵات لەوان هەریەک لە وڵاتانی بیلاڕووس، بورکینافاسۆ، چین، کوبا، ئێریتریا، ئێران، نیکاراگوا، نەیجەر، پاکستان، ڕووسیا، تاجیکستان و زیمبابۆی لە ٨١ەمین دانیشتنی کۆمیتەی یەکەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەر جۆرە هێرشێک یان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شوێن و دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ئەم وڵاتانە لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی کە لەژێر پارێزبەندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدان و تایبەتن بە ئامانجی ئاشتیانە، نابێت هەرگیز و لە هیچ بارودۆخێکدا ببنە بەر هێرش یان هەڕەشەی هێرش.

News ID 60667

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha