بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: وەڵامی فەرمی ئێران بۆ نامەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەیەکی شیاو و لە ڕێگەی وڵاتی عومانەوە نێردراوە.
وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم وەڵامە فەرمییە نامەیەک لەخۆدەگرێت کە تیایدا ڕوانگەکانمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا و نامەکەی ترامپ بە تەواوی ڕوون کراوەتەوە و گەیەندراوەتە لایەنی بەرامبەر.