AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٨ ٠٧:٢٩

200 هەزار کەس لە ئامستردام ڕژانە سەر شەقام بۆ پشتیوانیی غەززە

200 هەزار کەس لە ئامستردام ڕژانە سەر شەقام بۆ پشتیوانیی غەززە

زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی سووره‌وه‌ له‌ ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵندا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له‌ فه‌ڵه‌ستین و شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی سووره‌وه‌ له‌ ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵندا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له‌ فه‌ڵه‌ستین و شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌، هاوكات داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ناردنی چه‌ك و سه‌پاندنی سزای توندیان به‌سه‌ر ئیسرائیلدا كرد.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ ژێر دروشمی هێڵی سوردا زیاتر له‌ 200 هه‌زار به‌شداربویان كۆكرده‌وه‌، كه‌ زۆربه‌یان جلوبه‌رگی سوریان پۆشیبو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌دا.

خۆپیشانده‌ران دروشمی كۆتاییهێنان به‌ قڕكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان به‌رز كرده‌وه‌ و داوایان كرد دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی فه‌له‌ستین به‌دی بێت، له‌ كاتێكدا شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا شاهیدی به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بون بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.

News ID 60774

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha