AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٤ ١٤:٥٠

وەزیری دەرەوەی ئێران: لە ژێر گوشاردا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران: لە ژێر گوشاردا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ڕوونمان ئەوەیه که له ژێر زۆرترین گوشار و هەڕەشەی که هەموو ڕۆژێک دەخرێتە سەرمان، ناچینه ناو دانوستانی ڕاسته وخۆ لەگەڵ ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وێڕای بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی بارەگای نەورۆزی مانگی سووری ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئێمە لە ژێر ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشە کە ڕۆژانە دەکرێت، ناچینە ناو دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، و ئەمە سیاسەتی ڕوونی ئێمەیە تا گۆڕانکاری لە ڕوانگەی لایەنی بەرامبەر ئێران و گەلی ئێران ڕوو نەدات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی کە ڕۆژانە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دژ بە ئێران دەکرێت و ئەو سیاسەتانەی کە ڕۆژانە ڕادەگەیەنرێن و ئەو داواکارییە ناعەقڵانی و قبووڵنەکراوانەی کە ڕۆژانە دەخرێنەڕوو و داوای دەکرێن، ئێمە ناچینە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە ئەمریکییەکان.

بێگومان ڕێگە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ کراوەیە و ئەگەری ئەوەمان هەیە لە ڕێگەی کەناڵی جۆراوجۆرەوە ئەو کارە بکەین.

عێراقچی جەختی کرد: ئامانج و ئەرکی ئێمە بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی وڵات و خەڵکی ئێرانە و لەم بوارەشدا هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین.

News ID 54392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha