AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٣٠ ٠٠:٤٠

پاگەندەیەکی نوێ: ترامپ دوو مانگ مۆڵەتی داوەتە ئێران

پاگەندەیەکی نوێ: ترامپ دوو مانگ مۆڵەتی داوەتە ئێران

میدیاکانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە سەرۆکی ئەمریکا وادەی دوو مانگی داوە بە ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە کە پەیامی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەرپرسانی ئێران وادەی دوو مانگی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، تێدا بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ترامپ پێشنیاری دانوستانی کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی و هۆشداریشی داوە لە دژایەتی ئێران بۆ ئەم پێشنیازە.

ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، ترامپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، نایەوێت دانوستانێکی نادیار ئەنجام بدرێت بەڵکوو پێشنیاری وادەی 2 مانگی کردووە. ئەمریکا هاوپەیمانەکانی لە سعودیە و ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی لەم پەیامە ئاگادار کردووەتەوە.

News ID 54355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha