AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٧ ١٩:٣٤

دیمەشق پاش ڕێککەوتن، گوشاری زیاتر دەخاتە سەر کوردەکان

دیمەشق پاش ڕێککەوتن، گوشاری زیاتر دەخاتە سەر کوردەکان

سەرچاوە میدیاییەکان لە بەرزبوونەوەی گوشارەکانی دیمەشق پاش ڕێککەوتن لە سەر ئیدارەی خۆسەری کوردی بۆ ئاوێتەبوون لە دەوڵەتی نوێی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فڕانس 24، دەوڵەتی دیمەشق پاش ڕێککەوتنی 10ی مارچی 2025 لەگەڵ کوردەکان، گوشارەکانی بۆ هەڵوەشانەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی و ئاوێتەبوون لە دەوڵەتی نوێی سووریا بەرزتر کردۆتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گوشارەکان لە ناوچەگەلی عەرەبی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بۆ تەڤڵبوونی دەوڵەتی نوێی سووریا زیاترە و بەرپرسانی ئاسایشی کورد لەوبارەیەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی هێرشەکان، چ لە لایەن تورکیاوە یان دەوڵەتی ناوەندی و چ لە لایەن گرووپگەلی شۆڕشی و ناڕازی بە دەولەتی خۆجێی هوشداریان دا و ڕایانگەیاند کە هێزە کوردەکان لەو ناوچانەدا لە ئامادەباشدان.

هاوکات ساڵح موسلیم لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی، ڕایگەیاند کە باشتر وایە هەموو دەسەڵاتەکان بە یەکجاری ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی نەکرێت، بەڵکوو هەندێک لە دەسەڵاتەکان بە بەرپرسانی خۆجێی و لەوان ئیدارەی خۆسەری کوردی بێت.

News ID 54330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha