AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٥ ١٩:٢٧

تەقینەوە لە لازقیە؛ کوژراو و بریندار هەیە

تەقینەوە لە لازقیە؛  کوژراو و بریندار هەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەیەک لە لازقیە لە ڕۆژئاوای سووریا و کوژران و برینداربوونی تاقمێک لەو ڕووداوە هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المیادین"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی ڕەمل لە باشووری لازقیە لە ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.

هاوکات بەرگری مەدەنی سووری بەبێ ئاماژە بە هۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە، ڕایگەیاند کە تەقینەوەی لازقیە سەرەڕای وێڕانییەکی بەرچاو، بۆتە هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 12 کەسی دیکە.

هەروەها "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە چەند کەسی دیکە هێشتا لە ژێر داروپردووی وێرانەکانی تەقینەوەکە ماونەتەوە و هێزەکانی فریاکەوتن بۆیان دەگەڕێن.

News ID 54310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha