بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا لەمیانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لەڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانو چەندان بابەتی دیکەی کرد.
شەرع وتى:"سوورییەکان خۆیان بەتەنها سووریایان لەڕژێمی پێشوو ڕزگارکردوەو دەبێت هەر خۆشیان، پێکەوە لەگەڵ یەک دابنیشنو وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە".
لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەی سوریا ڕایگهیاند، "سووریا لەژێر دەسەڵاتی بەعسو بنەماڵەی ئەسەددا، بەرگەی ئازارو ئازاری ئابوریو سیاسی گرت، شۆڕش هاتو سوریای لەونبوون ڕزگارکرد و دوای ئەوەی لەناکاو دزرا، گەڕایەوە ناو گەلەکەی".
جەختیشیكردهوه، "هەر چەندە خەڵک شۆڕشی کردوەو سووریایان لەبنەماڵەی ئەسەد ڕزگارکردووە، بەڵام هێشتا ئاڵنگاریی گەورە لەبەردەماندا ماون، ئێستا ئێمە لەقۆناغی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتداین دوای ئەو هەموو وێرانیو کاولکارییەی، ڕژێمی پێشوو بەجێیهێشتوە".
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەیەکپارچەیی وڵاتەكهى کردو ئاماژهى بهوهدا، "سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکاتو یەکگرتووە، لهگهڵ ئهوهش پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدابێتو ئەمە ئەرکە."

ئەحمەد شەرع ڕایگهیاند، سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکاتو یەکگرتووە و پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
News ID 54122
Your Comment