AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٣ ١٧:٠٩

بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێ وەستان بەرەوپێش دەبرێت

بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێ وەستان بەرەوپێش دەبرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێران سەرەڕای گەمارۆ و گوشارە نێودەوڵەتییەکان، ڕێگای شەهیدانی درێژە داوە و لە بواری جیاواز لەوانە وزەی ئەتۆمی پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئێران سەرەڕای هەبوونی گەمارۆ و گوشارە نێودەوڵەتیەکان، ڕێگای شەهیدانی درێژەی داوە و لە ئەو ڕێگایە ڕاگیر نابێت.


ناوبراو بە ئاماژە بە گەمارۆ نامرۆڤانەکانی دوژمن لە دژی ئێران وتی: دوژمنان بە سەپاندنی گەمارۆکان هەوڵیان داوە تا بە گوشاری ئابووری وڵات و خەڵک بێ هیوان بکەن بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگری، ڕێگای خۆی ناسیوەتەوە و ئەمڕۆ سەرکەوتنە بەردەوامەکان لە هەموو بوارەکان دەبینین و دوژمنان ناتوانن ئەو سەرکەوتنانە نکۆڵی بکەن.



News ID 54067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha