بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی لە دیداری هاوتای سوودانی خۆی سەبارە زۆر بابەتی گرینگ و ڕۆژەڤی ناوچەکە و جیهان قسەی کرد.
ئەو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا، وتی: هەڵوێستی ئێمە بە تەواوی ڕوونە، لە ژێر فشار و هەڕەشەدا لەگەڵ هیچ کەسێک دانوستان ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە بنەمایەکی ڕوونە لە سیاسەتی دەرەوەماندا. ئەوەی گرنگە و ئەژمار دەکرێت، قسەی جوان و چاوپێکەوتنی جوان نییە، بەڵکوو ئەوەی واژۆی کردووە، باسەکە دەگێڕێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو فەرمانانەی کە داوویەتی بۆ ئەوەی زۆرترین فشار بخەنە سەر ئێران، تەواو ڕوونن. زۆرترین فشار هەرگیز لە دژی ئێران کاری نەکردووە. بڕیارنامەکان هەرگیز لە دژی ئێران سەرکەوتوو نابن.
وەزیری دەرەوە جەختی کرد: ئەگەر بەڕێز و حورمەتەوە لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئێران قسە بکرێت، بە هەمان زمان وڵام دەدرێتەوە.
Your Comment