AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٢ ٠٠:٠٦

ڕێوڕەسمی یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی ٤٦ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەکان و دانیشتوانی ئێرانی، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پلانی پێویست لە لایەن نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمێک بۆ یادی 46 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 21ی ڕێبەندانی ساڵی 1403ی هەتاور لە هۆڵی هونەری شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

کەسایەتییە ناسراوەکانی سیاسی، حیزبی و حکومییەکان و هەروەها خەڵکی ئێرانی دانیشتووی هەرێم ، مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ، مامۆستایانی ئایینی، بازرگانان، کەسایەتییە فەرهەنگییەکان ، بەشداریان لەم ڕێوڕەسمەدا کرد.

محەممەد مەحموودیان، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و هۆکارەکانی شۆڕشی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و ناوچەییەکان و ئاسایشە بە کەڵک وەرگرتن لە مژاری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی.

ڕێوڕەسمی یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو

خوسرەو گوڵ محەممەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی و محەمەد حاجی مەحمود بەرپرسی حزبی سۆسیال دیموکرات لەم ڕێوڕەسمەدا وتارێکیان دا.

News ID 53925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha