AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٨ ١٦:٢٦

کۆبوونەوەکەی دیمەشق بۆ لێدانی کورد بووە؟

کۆبوونەوەکەی دیمەشق بۆ لێدانی کورد بووە؟

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئیبراهیم کاڵین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوووریا بڵاوکرایەوە و باسی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی هەسەدەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، لە سەردانەکەدا ئیبراهیم کاڵین چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا کەوتووە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێکس بڵاویکردەوە، هەردوولا لە کۆبوونەکەیاندا چەند بابەتێکی ئەمنی و هەواڵگرییان تاوتوێ کردووە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری خاکی سووریا.

روانگەی سوری دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش و حکوومەتی پێشووی سووریا.

News ID 53760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha