بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران "باش'' دەبێت، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی دایەوە و وتی: "دیارە بەس باش نابێت و دۆخی "ئێستا، زۆر قورسترە لە پێشوو”.
لە ساڵی ٢٠١٨دا، ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان، لەنێویاندا ئەمریکا، کشایەوە، بە بیانووی ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە ناتەواوە، بە گرتنەبەری سیاسەتی " زۆرترین فشار"، سزاکانی پێشووی دژ بە ئێران کە لە ژێر ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕاگیرابوو، دووبڵرە هاتەوە و هەروەها سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی، جەختی لەسەر هەڕەشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردەوە و وتی: ئێمە بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بە وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە. بەڵام پێموانییە شتێکی وا شێتانە بکەن. ئەمەش هەموو ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ کارەساتێکی زۆر خراپ.
لەم چاوپێکەوتنەدا، لە وەڵامی ئامادەیی دەربڕینی ترامپ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، وتی سەرەڕای ئامادەیی بۆ گوێگرتن لە قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ڕازیکردنی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی نوێ لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنێکی دیکە پێویستە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەسەریدا هاتووە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ کردەیی بوونی زیاتر هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بارودۆخی ئێستا جیاوازە و زۆر سەختترە لە دۆخی پێشوو. دەبێت لایەنی بەرامبەر هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەمان. ئێمە جگە لە وشەی "باشە" هیچمان نەبیستووە و ڕوونە کە ئەمە بەس نییە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە "ئایا ئامادەن دەرفەتێک بدەنە بە ترامپ لانیکەم گوێ لە قسەکانی بگرن؟"، عێراقچی وتی "بەڵێ بێگومان".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا "ئەگەر قسەی دروست بڵێت و بە ڕێزەوە بێتە پێشەوە، ئایا قسە لەگەڵ ترامپ دەکەن؟"، وتی: لەو حاڵەتەدا ئێمە بڕیار دەدەین. پێت ناڵێم هەموو قسەکانی ڕەتدەکەینەوە.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا، لە وەڵامی بیرۆکەی ترامپ بۆ غەززەی دوای جەنگ، کە بریتییە لە گواستنەوەی کاتی و درێژخایەنی غەززییەکان بۆ وڵاتانی دیکە بە بیانووی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کاول بووەکان، ئاماژەی بە خواستی ترامپ کرد بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند کە لە ژێر سەروەری دانیمارکدایە، دەکەوێتە جەمسەری باکوور، وتی: "پێشنیارەکەم شتێکی دیکەیە". لەبری فەلەستینییەکان، ئیسرائیلییەکان دەربکرێن و ڕەوانەی گرینلاند بکرێن بۆ ئەوەی بە یەک بەرد دوو نیشان بپێکێت.
لە درێژەی ئەو وتووێژەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کاریگەریی ململانێکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر تاقمەکانی خۆڕاگری ناوچەیی لەوان حیزبوڵڵای لوبنان و حەماس وتی: حەماس و حزبوڵا زیانیان بەرکەوتووە. بەڵام لە هەمان کاتدا خەریکی بووژانەوەی خۆیانن. چونکە وەک پێشتر وتم ئەمە بزووتنەوەیەکی هزری و فیکرێکە، ئامانجێکە و ئایدیایەکە کە هەمیشە بوونی دەبێت.
Your Comment