بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، لە سەردانەکەدا ئیبراهیم کاڵین چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا کەوتووە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێکس بڵاویکردەوە، هەردوولا لە کۆبوونەکەیاندا چەند بابەتێکی ئەمنی و هەواڵگرییان تاوتوێ کردووە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری خاکی سووریا.
روانگەی سوری دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش و حکوومەتی پێشووی سووریا.
Your Comment