AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٧ ١٢:٤٠

هاکان فیدان بۆچی هاتووەتە بەغدا

هاکان فیدان بۆچی هاتووەتە بەغدا

هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە تورکیاییەکانەوە پاگەندەی کرد کە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و بە داکۆکی لەسەر بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە لە خاکی ئەو وڵاتە سەفەری بەغدا دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە سەفەری عێراق دەکات تا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە، پرسی ئەمنی و پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆ بکەن.

بە وتەی ئەو سەرچاوە سیاسیەی تورکیا، پێوەندی دوو وڵاتەکە لە ساڵانی دواییدا بەهۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە نێو سنوورەکانی عێراق لە دژی هێزەکانی پەکەکە ئاڵۆز بووە. بەڵام دوای ئەوەی کە بەغدا ئەو گرووپە ڕێکخراوە قەدەغەکراو ڕاگەیاندووە، ئەو پێوەندییە ڕوو لە باشتر بوون ڕۆشتووە. دوو وڵاتەکە ڕێککەوتوون کە گفتوگۆی ئەمنی لە ئاستی باڵایان هەبێت.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بڕیارە هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دیدار بکات و چاوەڕوانی هەیە کە عێراق ، پەکەکە وەکوو پارتێکی تیرۆریستی ڕابگەیێنێت . هەروەها بڕیارە پێوەندی دوولایەنە و پرسی بازرگانیش بخرێتە بەر باس،




News ID 53744

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha