AP ١٤٠٤ گوڵان ٣ ١٠:٣٣

جۆلانی ئامادەیە پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل دروست بکات

جۆلانی ئامادەیە پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل دروست بکات

نوێنەری ئەمریکا ئامادەیی جۆلانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کری میڵز ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ تەلئەبیب لەگەڵ ئەبو محەممەد جۆلانی ڕێبەری تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا ڕاوێژی کردووە و جۆلانی ویستی خۆی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاندووە.

میڵز ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە هەینی ڕابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکی لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە داهاتووی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەم ڕاگەیاندنەی ئیرادە لەلایەن جۆلانیەوە دەتوانرێت بازنەی ڕێککەوتنەکان لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان فراوان بکرێت بۆ دیمەشق!

میڵز وتی: جۆلانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەیە پێش بە گواستنەوەی چەک لە خاکی سووریاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بگرێت.

بە گوتەی میڵز، جۆلانی نیگەرانیی خۆیشی لە دزەی ئێران لە سووریا دەربڕیوە.

News ID 54741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha